کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی ئه‌م كاره ده‌كات
زانیاری پێویست بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى مافى كرێكاران و خۆتۆماركردن له هه‌لیكار بڵاوده‌كرێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ زانیاری پێویست به كرێكاران و ره‌خساندنى هه‌لیكار به هاوڵاتیان ده‌ده‌ن و ئاگادارى هه‌موولایه‌كیش ده‌كاته‌وه، به‌شی تایبه‌تیان له پێشانگای HITEX كه بۆ تەکنەلۆجیا له‌هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه، ئه‌مڕۆ چاوەڕێیان ده‌كات.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه له‌ئه‌مڕۆ سێشەممەوه تاوه‌كو رۆژی هەینی، تیمى بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بەشدارى پێشانگاكه ده‌كه‌ن و تیمەکانیان ئامادە دەبن بۆ پێشکەشکردنی روونکردنەوە و زانیاری پێویست بۆ توێژه جیاوازه‌كان.
ئه‌و زلنیاری و روونكردنه‌وانه‌ى كه به‌ڕێوه‌برایه‌تییه‌كه پێشكه‌ش ده‌كات بریتین له، چۆنیەتی خۆتۆمارکردن لە پۆرتاڵی هەلیکار، بۆ دۆزینەوە و خستنەڕووی هەلیكار، ئاشنابوون بە هێڵی هۆشیاریی کرێکاران، بۆ تۆمارکردنى سکاڵا و وەرگرتنى زانیارى، زانینی مافەکانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران و وەرگرتنی زانیاریی تەواو سەبارەت بە سوودەکانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران.
باسی له‌وه‌شكردووه كه له‌كاتژمێر 12:00ـى نیوه‌ڕۆ تاوه‌كو 6:00ـى ئێواره تیمه‌كانیان ئه‌م كارانه له پێشانگاكه ده‌كه‌ن، ته‌نیا له رۆژانى چوارشەممە و پێنجشەممە و هەینی، له‌كاتژمێر 10:00ـى به‌یانى تاوه‌كو 6:00ـى ئێواره ده‌بێت و شوێنه‌كه‌ش له پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر، پارکی سامی عەبدولڕەحمانه.
بەڕێوەبەرانی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی خرانه ناو خولێكى زیرەکی دەستکرد
کرێکارانی کۆیە بوون بە خاوەنی هۆبەی دەستەبەری کۆمەڵایەتی