بۆ کەمکردنەوەى جەنجاڵى

سوڕانەوەى نزیک کۆمەڵگاى شاوێس داخرا

964+

وریا فەتاح

هاتوچۆى هەولێر، بۆ کەمکردنەوەى جەنجاڵى هاتوچۆ، سوڕانەوەى نزیک کۆمەڵگاى شاوێسى داخست.

بەپێى راگەیەندراوى هاتوچۆى هەولێر، بۆ ڕێکخستنی هاتووچۆ و کەمکردنەوەی جەنجاڵی لە رێگای هەولێر- پیرمام، سوڕانەوەکەی نزیک کۆمەڵگای شاوێس داخرا.

روونیشکراوەتەوە، شۆفێران دەتوانن بەرزەپردی 150 مەتری بەکار بهێنن بۆ سوڕانەوە.

سوڕانەوەکەى نزیک کۆمەڵگاى شاوێس دەکەوێتە سەر رێگەى هەولێر- پیرمام، بەهۆى پێچکردنەوە قەرەباڵغیى و جەنجاڵییەکى زۆرى لەسەر شەقامەکە دروست دەکرد.

لە رووداوێكی هاتوچۆدا منداڵێكی چوار ساڵان گیانی لەدەس...

لە رووداوێكی هاتوچۆدا منداڵێكی چوار ساڵان گیانی لەدەست دا