کەشکە کەمێک فێنکتر دەبێ و پلەی گەرما دوو پلەیەک دادەبەزێ
پلەکانی گەرما کەمێک دادەبەزن و گەرمیان گەیشتەوە 40
964+
توانا نەقی
کەشناسی پێشبینی خۆی بۆ کەشی ئەمڕۆ و سبەی کردووە و ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش کەمێک لە چاو دوێنێ دادەبەزێت.
بەڕێوەبەرایەتی گەشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، پلەکانی گەرما ئەمڕۆ سێشەممە کەمێک دادەبزن و سبەینێش هەر وەک خۆی جێگیر دەبێت و ناگۆڕێت.
دوای ماوەیەکی زۆریش ئەمڕۆ پلەکانی گەرما وەک بەرزترین پلە لە گەرمیان 40 پلە تۆمار دەکان.
ئەمڕۆ سێ شەممە 7.10.2025
کەش / ئاسمان ساماڵ دەبێت. .
خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند ( 10 – 20 ) کم/ک..
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما / کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێن.
مەوداى بینین / 8 – 10کم دەبێت
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 36 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 35 پلەی سیلیزی
دهۆک : 35 پلەی سیلیزی
زاخۆ :36 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 37 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 33 پلەی سیلیزی
سۆران : 35 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 26 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 40 پلەی سیلیزی