لە سلێمانی

پزیشکەکەی زێدان نەشتەرگەری بۆ یاریزانانی کورد ئەنجامدەدا

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

ئەو پزیشکە فەرەنسییەی کە لە ساڵی 1999 نەشتەرگەری بۆ ئەژنۆی یاریزانی پێشوو زینەدین زێدان ئەنجام دا، لە شاری سلێمانی نەشتەرگەرییەکی هاوشێوەی بۆ یاریزانێکی کورد ئەنجام دا، ئەم پزیشکە یەکەمجارە تەکنیکێکی نوێی نەشتەرگەری هێناوەتەوە کوردستان، باس لەوە دەکات کە ئەم تەکنیکە یارمەتیی وەرزشکاران دەدات زۆر خێراتر بگەڕێنەوە یاریگاکان.

دکتۆر جیرۆم ڤیلمینم،  پسپۆڕی نەشتەرگەری ئێسک و شکاوی و جومگە بە 964ـی وت، ئەو تەکنیکەی بۆ نەشتەرگەریی وەرزشکاران بەکاری دەهێنین، لە فەرەنسا و ئەوروپا باوە، بەڵام بۆ کوردستان نوێیە، ئەم شێوازە رێگە بە یاریزانان دەدات زۆر خێراتر بگەڕێنەوە نێو یاریگەکان بە بەراورد لەگەڵ تەکنیکە کۆنەکان، هەر ئەمەش وایکرد کاروانی وەرزشیی زێدان دوای پێکانەکەی نەوەستێت و تا ساڵانێکی زۆر لە لووتکەدا بمێنێتەوە.”

ئەو پزیشکە فەرەنسییە ئامۆژگاریی یاریزانانی کورد دەکات لە یاریکردن بەردەوام بن و لە پێکانەکان نەترسن، دەشڵێت، هیوای باشترینیان بۆ دەخوازم، لە کۆتاییدا ئەمە تەنیا ئەژنۆیە، نەخۆشییەکی کوشندە نییە و بە شێوەیەکی ئاسایی دەتوانن بگەڕێنەوە سەر ئاستی پێشووی خۆیان.”

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

کچ یاریزان و دایک هاندەر

کچ یاریزان و دایک هاندەر