نەگەیشت موچەکەى وەربگرێت
جەڵتەى دڵ لێى داوە: خانەنشینێک لە ناو بانکی گەرمیان گیانی لەدەستدا
964+
میلاد جەلال- گەرمیان
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، خانەنشینێک رۆشتوە بۆ بانکی گەرمیان بۆئەوەی موچەکەی وەربگرێت، بەڵام لەناو بانک تەندروستی تێکچوە و دواتر گیانی لەدەستدا.
رەفیق قادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار بە 964ـى وت،”ھاوڵاتیەکە بەھۆی جەڵدەی دڵ گیانی لەدەستداوە”.
ئاریا ئەنوەر، بەڕێوەبەری بانکی گەرمیان بە 964ـى وت،”لە بانک هیچ قەرەباڵغى و نۆرەگرتنێک نییە، بەڵام لەپڕ ئەو هاوڵاتییە تەندروستى تێکچووە”.
وەک ئەوەى باسى دەکات، هەر زوو پەیوەندیان بە تیمى فریاگوزارییەوە کردووە و بە ئامبوڵانس گواستویانەتەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام لەوێ گیانى لەدەستداوە.