وه‌زاره‌تى كاره‌با: 60 مۆلیده‌ش كوژێندراونه‌ته‌وه
80%ـی هاوڵاتیانى هه‌ڵه‌بجه بۆ مانگى 9 كه‌متر له 15 هه‌زار دیناریان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت، له پڕۆژه‌ی رووناكیدا 80%ـی هاوبه‌شانی ماڵان له هه‌ڵه‌بجه بۆ مانگى رابردوو، كه‌متر له 15 هه‌زاریان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه و ئاشكراشی ده‌كات، تاوه‌كو ئێستا 60 مۆلیده‌ی ئه‌هلی له هه‌ڵه‌بجه كوژێندراونه‌ته‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك، وه‌زاره‌ته‌كه خۆشحاڵه به دابه‌شكردنی پسوڵه‌ی كاره‌بای مانگی ئه‌یلول بۆ هاوبه‌شانی ماڵان و بازرگانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی رووناكی، به‌م شێوه‌یه پاره‌یان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
دوای 50٪ پاڵپشتی حكومی، هاوبه‌شانی ماڵان له هه‌ڵه‌بجه زۆرترین پاره‌ى مانگى ئه‌یلوول 15 هه‌زار و بۆ هاوبه‌شانی بازرگان‌یش 61 هه‌زار دیناربووه.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى كه وه‌زاره‌تى كاره‌با بڵاویكردووه‌ته‌وه له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه
139 هه‌زار هاوڵاتی و چوار هه‌زار شوێنى بازرگانی، بوونه‌ته خاوه‌ن كاره‌باى 24 كاتژمێری.
هه‌ولێر، یه‌ك ملیۆن و 935 هاوڵاتى و 61 هه‌ازر شوێنی بازرگانى، سلێمانی یه‌ك ملیۆن و 345 هه‌زار هاوڵاتى و 35 هه‌زار شوێنى بازرگانى، دهۆك 351 هه‌ازر هاوڵاتى و 20 هه‌زار شوێنى بازرگانى، بوونه‌ته خاوه‌ن كاره‌باى 24 كاتژمێری.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاشكراشی كردوه، تاوه‌كو ئه‌مڕۆ، نزیكه‌ی چوار ملیۆن هاوڵاتی كه زیاتره له 50٪ی هاوڵاتیانی كوردستان كاره‌بای 24 كاتژمێرییان بۆ دابینكراوه له رێگای پڕۆژه‌ی رووناكی.