پەیامنێری 964 رێگەی جێگرەوەتان پێدەڵێت
ئەمشەو بەشێكی شەقامی 100 مەتریی هەولێر دادەخرێت
964+
ئەحمەد شەمزین
وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، ئەمشەو كاتژمێر 12:00 بە كاتی هەولێر، بەشێكی شەقامی 100 مەتری، بە دیاریكراوی لە فلكەی باز تا یوتێرنی زانكۆی جیهان دادەخرێت.
عەقید هێمن حەمەئەمین بە 964ی راگەیاند، بەهۆی كارەكانی قیركردن و نۆژەنكردنەوە، بەشێكی شەقامی 100 مەتری دادەخرێت و ناشزانن كەی كارەكان تەواو دەبێت، چونكە ئەمە پەیوەندی بە لایەنی جێبەجێكاری كارەكەوە هەیە.
هاوكات شۆفێران پێویستە رێگەی دیكە بۆ هاتوچۆ بەكاربهێنن، بە تایبەتی شەقامی 100 مەتری بەلای ئیمپایەر، یان 120 مەتری یاخود شەقامی گەڕەكی نەورۆز بەرەو لای پاركی سامی عەبدولڕەحمان.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا