لە شارەزوور

لەسەر گردێکی شوێنەواری لۆحە بۆ بانگەشەیی هەڵبژاردن دانراوە

964+

بڕوا مەجید – شارەزوور

گردی شوێنەواری “سڵێمان خان” کە دەکەوێتە ناو سەنتەری قەزای شارەزوور، ناوی لە لیستی شوێنەواری عێراقدا تۆمارکراوە، ئێستا لەسەر گردەکە راگر و لۆحە دانراون، بۆ ئەوەی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن سوودی لێ وەربگیرێ.

تائێستا پۆستەرەکانی لێ نەدراوە و ساغ نەبووەتەوە چی قەوارەیەک دایناوە، بەڵام کۆمسیۆن بەکارهێنانی هەندێک شوێن رەتدەکاتەوە، لەنێوانیاندا شوێنەوارەکانە، بەتایبەت ئەوەی “تەپەڕازە” پشکنینی تەواو نەبووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 5.10.2025، نەبەرد عومەر، بەڕێوەبەری ئۆفیسی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسۆنی عێراق بە 964 وتی، بەپێی رێنماییەکانی کۆمیسۆن، ئەو شوێنانەی گشتین و دامودەزگا حکومیین و شوێنی ئاینی و شوێنەوار و پێکهاتەی ئاینین نابێ  بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاربهێنرێت، بە پێچەوانەوە رێکاریی یاسایی ئەنجامدەدرێ.

بە گوێرەی رێنماییەکان بێت، هەر نا رێکارییەک تۆماربکرێ لەلای کۆمسیۆن، سەرەتا ئاگاداری لایەنی بکەر دەکرێتەوە، بۆ ماوەی سێ رۆژ، ئەگەر لاینەبرد ئەوا سزای دارایی  بە قەبارەی پێشێلکارییەکەی بۆ دەکرێ، کە لە 100هەزار دەستپێدەکات تا 10 ملیۆن دینار.

عوسمان تۆفیق، مامۆستای شوێنەوار لە زانکۆی سلێمانی بە 964 وت، ئەو گردە لەشارەزوور ناوی “سڵێمان خان”یە، ناوی لە لیستی شوێنەوارەکانی عێراقدا تۆمارکراوە، کاتی دروستکردنی هەڵەبجەی تازە حکومەتی عێراقی کنەو پشکنینێکی سەرەتای و خێرای بۆ کراوە، بەڵام هێشتا کاری تێدا ماوە و دەبێ  بپارێزرێت.

بەپێی یاسای شوێنەواری دەبێت هەر شوێنێکی شوێنەواری 500مەتر بە چواردەوریا کار و چالاکی لێوە دووربێت و تەنانەت نابێ نەمامیشی تێدا بچێنرێت.

ئەو مامۆستایەی شوێنەوار لەبارەی شارەزوور و پێگەی مێژوویی وتی، لە شارەزوور چەند شوێنێکی تری شوێنەواری هەیە بەشێکیان کراون بەبینا، تەنیا ئەو شوێنەوارە ماوە لەناو سەنتەری قەزای شارەزوور، چەند جارێک تیمی شوێنەواری سەردانیان کردووە بەهۆی قەرەباڵغی و نزیکی لە شوێنی نیشتەجێبون نەگونجاوە کاری تێدا بکەن.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

بەکارهێنانی بارهەڵگر بۆ بانگەشە بەهەمووجۆرەکانیەوە ق...

بەکارهێنانی بارهەڵگر بۆ بانگەشە بەهەمووجۆرەکانیەوە قەدەغە کرا

ئەحمد مستەفا ئاگادارە