42 ساڵ تەمەنی کرد
پردە پیرەکە دەڕوخێ و تازەکە شەش هێڵی نوێی دەبێ
964+
دیلان محەمەجەزا – سلێمانی
پردە کۆنەکەی تاسڵوجە لە سلێمانی پاش 42 ساڵ تەمەن دەروخێنرێ و لە نزیکی پردێکی تازە دەست بە دروستکردنی کراوە، بڕیارە شەش هێڵی دەرچوونی هەبێ و لە داهاتوو لەگەڵ پڕۆژەی 100 مەتری دەکرێتەوە.
ئەم رۆژانە، شارەوانی شارە حەیاتەکەش داوای لێبوردن لە شۆفێران دەکات کە بەهۆی رووخاندنی ئەو پردەوە ئەم چەند رۆژە قەرەباڵغی دروست دەبێت.
لە شوێنی ئەو پردە گەورەترین پرد بەشێوەیەکی ئەندازیاری و تازە و مۆدێرن دروست دەکرێت کە لە داهاتوودا دەبێتە هۆی کەمکردنەوە و چارەسەرکردنی لۆد و قەرەباڵغی ناوچەکە و وەک ئەندازیارەکانی باسی دەکەن، شەش هێڵی چوونی هەیە.
پردەکە لەسەر شەقامی 100 مەتری دروست دەکرێت کە بە ئۆتۆبانی بابان ناسراوە و شارەوانی سلێمانی دەڵێت، داوای لێبوردن لە شۆفێران دەکەین کە لەم چەند رۆژەدا ئاستەنگی هاتوچۆ دروست دەبێت بۆیە داوایان لێ دەکەین، هاوکار و هەماهەنگی تیمەکانمان بن.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا