سیماى بازاڕەکە جوان دەکات
پڕۆژەی دوورگەی ناو بازاڕی بیارە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە
964+
وریا فەتاح
پڕۆژەی ( دورگەی ناوەندی ناو بازاڕی بیارە)، دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و دەبێتە هۆى جوانکردنى سیماى بازاڕەکە.
بەڕێوبەرایەتى گشتیى شارەوانییەکانى هەڵەبجە بڵاوى کردەوە،”دیزاینی پڕۆژەکە لەلایەن بەڕێوەبەری گشتیمان بەڕێز ئەندازیار خێڵان عبدالرحمان میرزا حسنەوە سەرپەرشتی کرا و لەلایەن ئەندازیاری تەلارساز بۆکان حەمە ڕەحیم کاری ئامادەکردنی دیزاینی بۆ کراوە”.
روونیشى کردووەتەوە، ئەم پڕۆژەیە دەبێتە هۆی بەخشینی سیمایەکی جوان و شارستانی لە ناو بازاڕی بیارە، کە بودجەکەی لەسەر داهاتی سەرۆکایەتی شارەوانی بیارە دەبێت.
ئاگاداری هاوڵاتیان و خاوەن پیشەو دوکاندارەکانی بەشی خوارەوەیی ناوبازاڕی بیارە دەکەن کە سەرۆکایەتی شارەوانی بیارە دەست دەکات بەجێبەجێکردنی پڕۆژەی دیزاینکراویی دورگەیی ناوەندی و پلانی جوانکاری بۆ بازاڕی بیارە، بۆیە هاوکاربن لەگەڵ تیمەکان بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە.