رۆژى جیهانی بۆشاییگەری ئاسمانه‌

هه‌ولێر بۆ هەفتەیه‌ك به‌ چالاكی جۆراوجۆر ده‌چێته‌ بۆشایی ئاسمان

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

سبەی لە شاری هەولێر چالاكییه‌كانى هەفتەی جیهانیی بۆشاییگەری ئاسمان دەستپێدەكات، ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت و كۆمه‌ڵێك چالاكی جۆراوجۆر له‌خۆده‌گرێت.

لە رۆژى 6.12,1999 نەتەوەیەكگرتووەكانەوە بڕیاری دەرچوونی هەفتەیەكی تایبەت بە بۆشایی ئاسمانى و رۆژانى 4 تاوه‌كو 10 مانگى تشرینی یه‌كه‌میشی بۆ به‌ڕێوه‌چوونى چالاكییه‌كان دیاریكرد، كە لەو هەفتەیەدا نزیكەی پێنج هه‌زار هەزار چالاكی و فیستیڤاڵ و جموجۆڵی زانستی لە 96 جیهانەوە ئەنجامدەدەرێت.

مامۆستا شێرزاد رەسول فەقێ، بەرێوەبەری پڕۆژەكان لە كوردستان فۆتۆ به‌ 964ـى وت، هەفتەیەك به‌چالاكییه‌كانیان ده‌چنه‌ نێو بۆشایی ئاسمان و چالاكییەكانیشیان بەشێوەی گەڕۆك لە قوتابخانە و زانكۆكان نمایش دەكرێن تاوەكو فێرخوازان لە رێگه‌ی ئەم چالاكییانەوە ئاشنای بواری بۆشاییگەری ئاسمان ببن.

وتیشی “لە یەكەم رۆژی نمایشی هەفتەكەدا بەیانیەكەی لە ئامادەیی كوردستانی گەورە، لەلایەن رێكخراوی كوردستان فۆتۆ وە بەرهەمی ماندووبوون و شەونخونی 10 ساڵەی چوار فۆتۆگرافەران كەریم باڵەك، شەماڵ غەریب، راوێژ عوسمان ، ستار عارف، نمایش دەكرێت، كە لە ناوچە شاخاوییەكانی كوردستان وێنەی گەلە ئەستێرەی كاكێشانیان تۆماركردووە”.

له‌م هه‌فته‌یه‌دا، پێشانگایەگی فۆتۆگرافی، سیمینار، نیشاندانی هۆیەكانی فێركردن و بەكارهێنان تایبەت بە بۆشاییگەری ئاسمان لەلایەن شارەزای بواری بۆشاییگەری ئاسمان مامۆستا شەهید تاهیر.