هەولێر
ئاگری بەنزینخانەكەی فەرمانبەران زیاتر پەرەدەسێنێت
964+
عەبدولعەزیز خالند
ئاگرێكی گەورە لە بەنزینخانەیەكی گەڕەكی فەرمانبەرانی هەولێر كەوتووەتەوە و بەردەوامە، تیمەكانی بەرگریی شارستانییش گەیشتوون و خەریكی كۆنتڕۆڵكردنین.
پەیامنێری 964 لە شوێنی رووداوەكەیە و ئاماژە بەوە دەكات، ئاگرەكە كەمێك پێش ئێستا سەریهەڵداوە و هاوڵاتییانیش گوێیان لە دەنگی تەقینەوەی گەورە بووە.
هاوكات ئەوەی دەبینرێت تیمەكانی بەرگریی شارستانیی هەولێر گەیشتوون و خەریكی كاری كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەن، كە بەپێی زانیارییەكانی 964 ئاگرەكە لە خەزانی بەنزینخانەكەیە و زیاتر پەرەدەسێنێت.
هێشتا زەرەر و زیانەكان بە تەواوی دیار نین، بەڵام بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان دوو بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلێكی دیكە سووتاون
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا