تا ئێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە

لە گەڕەکی فەرمانبەرانی هەولێر بەنزینخانەیەک ئاگری گرت

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

لە گەڕەکی فەرمانبەرانی هەولێر و لەسەر جووتسایدی زەیتونە بەنزینخانەیەک ئاگری گرت.

پەیامنێری 964 وتی، کەمێک لەمەوبەر بەنزینخانەی لاپ لەسەر رێگای گوندی زەیتونە ئاگری گرتووە و ئاگرەکەش گەورەیە و بڵێسە دەکات.

ئاماژەی بەوەش کرد، تیمەکانی بەرگریی شارستانی بەڕێوەن بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە.

بەنزینخانەی لاپ دەكەوێتە شەقامی كۆرنیش بەدیاریكراوی بەرامبەر قوتابخانەی ساڤای تایبەتە و رۆژانە بەنزینی 750 دیناری لێ دابەش دەکرێت.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری