بازاڕ و چەند ناوچەیەكی هەولێر

ژینگەپارێزان پاكی دەكەنەوە و كاسبكار و هاوڵاتیانیش پیسی دەكەنەوە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

وەک پیشەی هەمیشەیی و ماندووبوونێكی بێ كۆتایی، تیمەكانی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی، شەوی رابردوو ناو بازاڕ و ناوچەكانی پیشەسازی و هەروەها گومرگی سەوزە و میوەیان لە هەولێر پاككردەوە.

سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بڵاویكردەوە، شەوی رابردوو، دوای بازاڕکردنی هاوڵاتیان و هاتنی گەشتیاران و جموجۆڵی کاسبکاران و فرۆشیاران لە سەنتەری شار، کە تێیدا زبڵ پاشماوەیەکی زۆر لەسەر شۆستە و شەقامەکان کۆدەبێتەوە، لەلایەن تیمەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی تەواوی بازاڕەکە خاوێنکرایەوە.

هاوكات هەر شارەوانی رایگەیاند، لە دوو هەڵمەتی فراوان، ناوچە پیشەسازییەکانی هەولێر و گومرکی سەوزە و میوەی هەولێر پاککرانەوە، ئەمەش بە مەبەستی پاکڕاگرتنی ژینگەی ناو گومرکی سەوزە و میوە، هەروەها هەردوو ناوچەی پیشەسازیی باكوور و باشووری هەولێر، كە ژینگەپارێزەكانی شارەوانی بە شۆفڵ و قەللاب بەشێکی زۆری شەقامەکانین پاککردەوە.

هەرچەندە ئەو تیمانە هەفتانە ئەو شوێنانە پاكدەكەنەوە، بەڵام وەك 964 تێبینیی كردووە، نزیكەی هەموو هەفتەیەك ئەو دیمانانە بڵاودەبنەوە و هاوڵاتیان و كاسبكاران بە جۆرێك لە ئیهمالی زبڵ و پاشماوەكانیان لەسەر شۆستە و شەقامەكان فڕێدەدەن.

ئەم کارمەندەی هاتوچۆ هیوایە بۆ ژینگە و خەمخۆرە بۆ مردو...

ئەم کارمەندەی هاتوچۆ هیوایە بۆ ژینگە و خەمخۆرە بۆ مردووانیش