بۆ ئەو كوڕ و كچانەی نیازی زەواجیان هەیە
تەندروستی بەردەڕەش كاتەكانی پشکنینی هاوسەرگیری گۆڕی
964+
فەرهاد حەسەن
تەندروستی قەزای بەردەڕەشی سەر بە پارێزگای دهۆك كاتەكانی ئەنجامدانی پشكنینی هاوسەرگیری بۆ كچان و كوڕان گۆڕی و كاتە نوێیەكەشی بۆ ئاشكرا كردوون.
بەرێوبەرایەتی تەندروستی بەردەڕەش ئاگادارییەكی بۆ بۆ ئەو كوڕ و كچانە بڵاوكردووتەوە كە نیازی زەواجیان هەیە، لە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو 5.10.2025 پشکنینی هاوسەرگیری (فحص زواج)، کاتەکەی گۆڕاوە بۆ کاتژمێر 3:00ـی عەسر تاوەكو كاتژمێر 6:30ـی شەو.
لە رۆژانی یەکشەممە، دووشەممە، سێشەممە و چوارشەممەی هەموو هەفتەیەک لەهەمان کاتە نوێیەكە بەردەوام دەبێت.
ئاماژە بەوەكراوە، كە پشکنینەکە لە بنکەی تەندروستی خازر دەبێت و لەسەر كچان و كوڕانیشە نوسراوی دادگا، دوو وێنەی رەنگاوڕەنگ و ناسنامەی باری شارستانی لەگەڵ خۆیان ببەن بۆ پشكنینەكە.