گەرمترین شوێن 35 پلە دەبێت
کەشەکە جێگیرە و سبەی ماڵی گەشت و سەیرانە
964+
شۆڕش قادری
ئەم دوو رۆژە کەشەکە جێگیر دەبێت و پلەی گەرماش 35 پلە زیاتر تێناپەڕێنێت، بۆیە سبەی هەینی ماڵی گەشت و سەیرانە.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ پێنجشەممە 2.10.2025 ئاسمان ساف و ساماڵ دەبێت و گەرماکەش هاوشێوەی دوێنێ دەبێت و گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێ.
بۆ سبەی هەینیش کەشەکە تاڕادەیەک جێگیر دەبێت و وەک ئەمڕۆ دەبێت، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان تۆمار دەکرێت بە 35 پلەی سیلیزی و فێنکترین شوێنشیش وەک هەمیشە حاجی ئۆمەران دەبێت بە 21 پلەی سیلیزی.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی؛
هەولێر: 33 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 31 پلەی سیلیزی
دهۆک: 31 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 31 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 30 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 33 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 33 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 32 پلەی سیلیزی
سۆران: 30 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 35 پلەی سیلیزی