کۆڵنادەن

ئامەد سپۆر؛ دوو سزای لەسەریەک لەبەرامبەر دروشمێکی کوردی

964+

ژوورى هەواڵ

لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا، یانەی ئامەد سپۆر دووجار لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیاوە (TFF) سزادرا، بەهۆی بەکارهێنانی دروشمێکی کوردی لەسەر درێسی یاریزانەکانی.

لیژنەی دیسپلینی تۆپی پێی پڕۆفیشناڵ ،(PFDK) یانەی ئامەد سپۆری بە بڕی 110 هەزار لیرەی تورکی (نزیکەی 2600 دۆلار) سزا دا.

هۆکاری سزاکە بۆ یاریی نێوان “ئامەد سپۆر” و “ساری یەر سپۆر” دەگەڕێتەوە، کە تێیدا یانە کوردییەکە دروشمی “کۆما مە بۆنا وه‌” (یانەکەمان بۆ ئێوەیە) لەسەر درێسەکانی نووسیبوو.

ئەمە لە کاتێکدایە کە هەفتەی رابردوو، لە رۆژی ٢٥ـى مانگى 9 ، فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا بەهەمان شێوە و بەهەمان بڕە پارە، یانەکەی سزادابوو.

سزای یەکەم دوای یاریی نێوان ئامەد سپۆر و “سەکاریا سپۆر” هات، کە تێیدا یانەکە هەمان درێسی بە دروشمە کوردییەکەوە بەکارهێنابوو.

پێشتر سەرۆکی یانەی ئامەد سپۆر، بورچ بایساڵ، رایگەیاند بوو کە سزاکە نایاساییە، چونکە پێشتر ڕەزامەندیی فەرمییان لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا وەرگرتووە بۆ بەکارهێنانی ئەو دروشمە.

یانەى ئامەد سپۆر سزادرا؛ بەهۆى نوسینى کوردى لەسەر تشێر...

یانەى ئامەد سپۆر سزادرا؛ بەهۆى نوسینى کوردى لەسەر تشێرتى یاریزانەکانى