کەسێکیشیان بەسەختی بریندار کردووە

بە تۆمەتی کوشتنی هاوڵاتییەک چوار کەس دەستگیر کران

964+

شۆڕش قادری

بە تۆمەتی کوشتنی هاوڵاتییەک و بریندارکردنی هاوڵاتییەکی دیکە، چوار کەس لە هەولێر دەستگیر کران.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر و پۆلیسی پارێزگاکە لە راگەیەنراوێکی هاوبەشدا بڵاویانکردووەتەوە، “دوای ئەوەی رۆژی 28.9.2025 لە شەقامی کەرکوک نزیک بەشە ناوخۆیی شەهید شەوکەوت لە کاتژمێر 11:30 خولەکی شەو لە رووداوێکی تەقەکردندا هاوڵاتییەک بەناوی (یوسف محەمەد رەشید) لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کوژرا، دەستبەجێ لە لایەن تیمەکانمانەوە دەست بە ئەنجامدانی بەدواداچون کرا و لە ماوەیەکی کەمدا ناسنامەی بکوژەکانمان ئاشکرا کرد”.

ئاماژە بەوەشکراوە، چوار تۆمەتبارەکە پێکهاتوون لە (هـ ، هـ ، هـ) و ( ع ، هـ ، هـ) و ( أ ، هـ ، هـ) و( خ ، ع ، ر) کە شەوی 30.9.2025 لەسەر هەمان کێشە تەقەیان لە هاوڵاتییەکی دیکە کردووە، بەناوی (دڵشێر محەمەد) و بە سەختی برینداریان کردووە.

هەر بەپێی راگەیەنراوەکە، تۆمەتبارەکان دوای ئەنجامدانی ئەو دوو تاوانە بەنیازبوون هەڵبێن بۆ دەرەوەی شاری هەولێر، بەڵام دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر و بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی بازگەکانی هەولێر، لە بازگەی شێراوە، سەرجەم تۆمەتبارەکان دەستگیر کراون.

لە کەرکوکەوە بۆ کوشتنی کەسێک هاتنە هەولێر و دەستگیر کر...

لە کەرکوکەوە بۆ کوشتنی کەسێک هاتنە هەولێر و دەستگیر کران 

پۆلیسی هەولێر: دوو تۆمەتباری مەترسیدارمان دەستگیر کرد

پۆلیسی هەولێر: دوو تۆمەتباری مەترسیدارمان دەستگیر کرد