تەقەیان کردووە

لە کەرکوکەوە بۆ کوشتنی کەسێک هاتنە هەولێر و دەستگیر کران 

توانا نەقی

پۆلیسی هەولێر دوو تۆمەتباری دەستگیرکرد کە لە شاری کەرکەوە بۆ کوشتنی کەسێک و بۆ تۆڵەکردنەوە هاتبوونەوە شاری هەولێر.

ئەمڕۆ سێشەممە، پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە، تۆمەتبارەکان کە لە کەرکوکەوە هاتبوون تەقەیان لەو کەس کردووە و برینداریان کردووە، بەڵام دوای ئەوەی ویستوویانە هەڵبێن دەستگیر کراون.

دەشڵێت، تۆمەتبارانی ئاماژەپێکراو، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و لەئێستادا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە راگیراون.