گۆرانییەکانی زیاد ئەسعەد و زەکەریا و ئەردەلان پێشکەش دەکرێن
هەولێر لە رۆژی جیهانیی موزیکدا 50 هونەرمەند لە کۆنسێرتێکدا کۆدەکاتەوە
964+
توانا نەقی
ئەمڕۆ رۆژی جیهانی موزیکە لە هەولێر یەکێک لە گەورەترین کۆنسێرتەکان بە بەشداری 50 هونەرمەندی موزیسیان و گۆرانبێژ لە هۆڵی پێشەوا ئەنجام دەدرێت.
کۆنسێرتەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیریی هونەری هەولێر، بەشی هونەرەکانی موزیک ئەنجام دەدرێت.
سەرمەند محەمەد بەڕێوەبەری هونەرەکانی موزیک لە بەڕێوەبەرایەتیی رۆشنبیری و هونەری هەولێر بە 64ـی وت، لە رۆژی جیهانی موزیکدا یادی شانازییە موزیکییەکان دەکەینەوە لە کاتژمێر 5:00ـی ئەم ئێوارە لە هۆڵی پێشەوا دەستپێدەکات.
وتیشی، لە کۆنسێرتەکەدا 50 هونەرمەند بەشدارن و هەشتیان گۆرانبێژن و لەناو ئەوانەشدا چوار کەسیان گەنجن و بۆیەکەم جارە دەردەکەون وەک گۆرانیبێژ.
لە کۆنسێرتەکەدا گۆرانییەکانی هونەرمەندان زیاد ئەسعەد، زەکەریا عەبدوڵا، ئەردەڵان بەکر، فوئاد ئەحمەد و هۆمەر دزەیی و چەندانی دیکە دەوترێتەوە، سەرمەند محەمەد وای وت.
گوێگرتن و تەماشاکردنی کونسێرتەکە بەخۆڕاییە و هاتن بۆ هەمووانە.