دوو ملیاریان خەرجکردووە و پرۆژە دەکەن

شارەوانی رانیە دەیەوێت تا کۆتایی ئەمساڵ شارەکە بڕازێنێتەوە

964+

ژووری هەواڵ

پێشتر ئیدارەی راپەڕین و بەتایبەت ناوەندەکەی کە رانیەیە بە گۆڕستانی پرۆژە تەواو نەکراوەکان ناسرابوو، بەڵام ئێستا خەریکە دەرووی خێری لێدەکرێتەوە و چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاریی لە رێگەیە.

سەرۆکی شارەوانی رانیە دەڵێت، چەندین پڕۆژەی جیاواز لە رانیە دەستی پێکردووە و پڕۆژەکان جیاواز و هەمەلایەنن، باس لەوەش دەکات ئێستا لە زۆربەی پڕۆژەکان کارکردن دەستیپێکرووە.

ئەحمەد مەلا وسو سەرۆکی شارەوانی رانیە بۆ 964 وتی، دەستیانکردووە بە جێبەجێکردنی 14 پڕۆژەی بچوک و مامناوەند لە زیاتر لە حەوت گەڕەکی جیاوازی ناو شاری رانیە، پلانەکەشیان تا کۆتایی ئەمساڵ کۆتایی پێدێت.

سەبارەت بە بڕە پارەی تەرخانکراو بۆ پرۆژەکان و جۆرەکانیان ئاماژەی بەوەکرد، زیاتر لە دوو ملیار دینار تەرخانکراوە و تێچووەکەی ئەوەندە دەبێت، پڕۆژەکان پێکدێن لە رێگاوبان، ئاوەڕۆ، باخچە و سەوزایی.

جگە لەم پڕۆژانەی کە پارەی بۆ تەرخانکراوە چەند پڕۆژەیەکی تریش لەلایەن ئیدارەی شارەکە و شارەوانیەکەمان سەرپەرشتی دەکرێت و جێبەجێ دەکرێت، ئەحمەد مەلا وەسو وای وت.

شەش پڕۆژەی نوێ لە رانیە جێبەجێ دەکرێن

شەش پڕۆژەی نوێ لە رانیە جێبەجێ دەکرێن