"کورسی سەکن بۆ دایکمە"
یەکەمەکەی کەلار دەستبەرداری پزیشکی گشتی بووە و دەچێتە فڕۆکەوانی
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
ئەحمەد کەریم، ئەو قوتابییەی لەسەر ئاستی ئیدارەی گەرمیان بە کۆنمرەی 99.66 لە پۆلی 12ی زانستی پلەی یەکەمی بەدەستهێنا بڕیاریداوە بەدوای حەز و خەونی خۆی بکەوێت و ببێتە فڕۆکەوان، لەبری ئەوەی بچێتە کۆلێژی پزیشکیی گشتی.
ئەحمەد بە 964ـی وت، تا ئێستا فۆرمی زانکۆلاینی پڕنەکردووەتەوە و بەنیازیش نیم پڕی بکاتەوە، چونکە حەزی لە بەشی پزیشکی نییە.
وتیشی، یەکێک لە ھیوایەتەکانم ئەوەبووە گەشتی وڵاتان بکەم و بڕیارمداوە کوشنی سەکن بۆ دایکم دابنێم و پێکەوە گەشتی جیھان بکەین.
ئاماژەی بەوەش کرد، لەلایەن رێکخراوێکەوە خەونەکەی بەدیھێنراوە و دەچێتە وڵاتی یۆنان بۆ خوێندنی فڕۆکەوانی، چاوەڕێیە ڤیزاکەی بگەڕێتەوە.
پێداچوونەوە: مستەفا نەهرۆ