نمونەی سایلۆیەکی نوێ لە گەرمیان. وێنە:964+
سایلۆی گەرمیان
چوارشەممە پارەى گەنمى جوتیاران دابەش دەكرێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
سایلۆی گەرمیان لە ئاگادارینامەیەكدا داوا لە جوتیارانی سنوورەكەی دەكات، ئەوانەی گەنمیان رادەستی سایلۆكە كردووە، سەردانیان بكەن و چوارشەممە چەكی پارەكانیان وەردەگرن.
سایلۆی گەرمیان بڵاویكردەوە، ئەو جوتیارانەی ژمارەی پلیتەكانیان لە نێوان 1 بۆ 100دایە رۆژی چوارشەممە 1.10.2025 سەردانی سایلۆی گەرمیان بکەن بە مەبەستى وەرگرتنى چەکی شایستە داراییەکانیان.
تێبینی ئەوەشیان داوە، ئەو جوتیارانەی پشگیرییەکانیان لەسەروو 50 تۆنەوەیە با سەردانیان نەکەن.
سایلۆكە وردەكاریی زیاتری لە بارەی ئەو بابەتە بڵاونەكردووەتەوە.