"ئۆتۆمبێل زۆر لە فڕۆکە ترسناکترە"
کاپتنێکی فڕۆکەوانی خانەنشین باس لە ئەزموونی 44 ساڵی خۆی دەکات
964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى
کاپتن جەمیل لەتیف، فڕۆکەوانی خانەنشین، باس لە ئەزموونی زیاتر لە 44 ساڵی خۆی لە بواری فڕۆکەوانیدا دەکات و دەڵێت، گەشتکردن بە فڕۆکە زۆر سەلامەتترە لە لێخوڕینی ئۆتۆمبێل.
کاپتن جەمیل بە 964ـی وت، لە ساڵی 1981ـەوە تا ساڵی 2022 فڕۆکەوان بوومە و هەموو وڵاتانی دنیام بینیوە، ئۆتۆمبێل زۆر لە فڕۆکە ترسناکترە و فڕۆکە زۆر خۆشترە.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە پیشەی فڕۆکەوانی خۆشترین ئیشە، چونکە دەرفەتی بینینی دنیا و ناسینی کەلتور و خەڵکی جیاوازت پێدەبەخشێت.
وتیشی، ئێستا کە سەر فڕۆکە دەکەوم برینم دەکولێتەوە، چونکە سێ ساڵە وازم لێهێناوە.
پێداچوونەوە: مستەفا نەهرۆ