نیوەی بەكارهێنەران كێشەیان هەیە

ئایفۆن 17 تەقەی تێكەوت

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

چەند كۆمپانیایەكی گەورەی پەیوەندی لە دنیا، لە ویبساتی جۆراوجۆر بڵاویانكردەوە، 50%ی بەكارهێنەرانی ئایفۆن 17 كێشەیان لە ئەنجامدانی تەلەفۆن هەیە، هەرچەندە ئایفۆنە نوێیەكە پانتایی شوێنی سەرەوەی فراوان كردووە بە ئامانجی بەرزكردنەوەی كوالێتی پەیوەندیكردن، بەڵام ئەنجامەكەی پێچەوانەوە كەوتووەتەوە.

سكاڵای بەكارهێنەران لە سۆشیال میدیا و هەندێك ماڵپەڕی تایبەت بە تەكنەلۆژیا بە روونی دەركەوتووە، هەروەها كۆمپانیا گەورەكانی وەك T-Mobile وAT&T وVerizon  دووپاتی بوونی كێشەكەیان كردەوە، كە پەیوەستە بە خودی ئایفۆنی 17ـەوە.

وەك ئاماژەی پێكراوەی نیوەی بەكارهێنەرانی ئایفۆنە نوێیەكە كێشەی ئەنجامدانی پەیوەندی تەلەفۆنییان هەیە، بەڵام نیوەكەی دیكە ئاماژەیان بەوەكردووە هیچ كێشەیان نییە و ئامێرەكانیان بە شێوەیەكی ئاسایی كاردەكات.

راپۆرتە هەواڵەكان باس لەوە دەكەن، پێدەچێت كێشەكە پەیوەندی بە پرۆگرامەوە هەبێ و لای هەندێك بەكارهێنەریش ئەپدەیتكردنەوە كێشەكەی چارەسەر كردوون.

هاوكات بەشی خزمەتگوزاری پاڵپشتیی كۆمپانیای ئەپڵ دانی بە بوونی كێشەكەدا ناوە و ئامۆژگاری بەكارهێنەران دەكات ئامێرەكانیان بگەڕێننەوە، یان بینرێن بۆ ئەوەی دووبارە سێتینگی بكەنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا كار دەكەن بۆ چارەسەركردنی یەكجاریی كێشەكە.

هەرچەندە ئایفۆن 17 تایبەتمەندی نوێ و زۆری هەیە، بەڵام ئەو كێشەیەی هاتووەتەپێش، كاریگەریی گەورەی لەسەر بەكارهێنەران هەیە، بە تایبەتی كە تەلەفۆنكردن و نامەناردن لە كارە سەرەكییەكانی ئامێرەكەیە، جگە لەوەش بەرگی ئایفۆنەكە لە ئەلەمنیۆم دروست كراوە و ئەمەش مەترسی ئەوەی خستووەتەسەر، كە بە ئاسانی بروشێ و ماك و ناڕێكی لەسەر دەربكەوێ.

19ی ئەم مانگە ئایفۆنی ڤێرژنی 17 كەوتە بەردەستی بەكارهێنەران لە سەرانسەری جیهان و لە هەرێمی كوردستانیش ئێستا بەردەستە.

فرۆشتنی ئایفۆن 17 لە کوردستان و جیهان دەستیپێکردووە

فرۆشتنی ئایفۆن 17 لە کوردستان و جیهان دەستیپێکردووە