كۆنسێرتی هەبوو

حاجی موسا: سلێمانی بەهەشتە و پڕ خۆشە

964+

دیلان محەمەدجەزا

حاجی موسا گۆرانیبێژی رۆژئاوای كوردستان لە سلێمانی ئەمشەو كۆنسێرتی لەگەڵ گرووپی موزیك هەبوو، لە لێدوانێكیشدا وتی، زۆر كەیف خۆشە سەردانی سلێمانی كردووە و گۆرانی نوێیشی بەدەستەوەیە.

حاجی موسا بە گۆرانی شەڕڤانۆ ناسرا و جەماوەرێكی زۆری هەیە، ئەو دەڵێت: سلێمانی جەننەتە و پڕ خۆشە.

هونەرمەند حاجی موسا دەڵێت، گۆرانی نوێی بەدەستەوەیە و ئیشی جوانتر پێشكەش دەكات، كاتێك پەیامنێری 964یش پرسیاری ناوی بەرهەمەكەی لێكرد، ئەو ئامادەنەبوو ئاشكرای بكات، بەڵام دووپاتیكردەوە كە بەرهەمی نوێی دەبێت و لە داهاتوویەكی نزیك دێتە بڵاوكردنەوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

رێبوار خۆی ونکردووە و لە هونەریش دانەبڕاوە

رێبوار خۆی ونکردووە و لە هونەریش دانەبڕاوە