"52 دەفتەر دۆلاری تێچووە"
مزگەوتە دڵنشینەکەی گوندی تازەدێ کرایەوە
964+
میلاد جەلال
مزگەوتی گەورەی گوندی تازەدێ کرایەوە، ئەم مزگەوتە لەسەر ئەرکی خێرخوازان و دانیشتوانی گوندەکە دروستکراوە، تێچووەکەی نزیکەی 52 دەفتەر دۆلار بووە.
گوندی تازەدێ سەر بە قەزای کەلارە و لەسەر رێگای سەرەکی کەلار بۆ سلێمانییە، زیاتر لە 200 ماڵی گوندەکە و رێبوارانی ئەو ڕێگەیە و گوندەکانی دەوروبەریشی سوود لە کردنەوەی ئەم مزگەوتە وەردەگرن.
دانیشتوانی گوندەکە دڵخۆشن بە تەواوکردنی مزگەوتەکەیان و لەگەڵ کردنەوەی مزگەوتەکە خواردنیان بۆ ھەموو دانیشتوان و میوانەکان ئامادەکردووە.
مزگەوتەکە لەسەر رووبەری سێ ھەزار و 500 مەتر زەوی دروستکراوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی