لە ناحیەی گاپیلۆن
کێشەی مەنهۆڵێکی کراوە چارەسەرکرا کە ببووە هەڕەشە لەسەر گیانی ئاژەڵان
964+
ژێوار خدر
لە ناحیەی گاپیلۆن مەنهۆڵێکی کراوە بووبووە دێوەزمەی ئاژەڵ و پەلەوەرەکانی ئەو ناوچەیە، بە قسەی خەڵکی ناوچەکە زوو زوو بەشێک لە ئاژەڵ و پەلەوەرەکانیان دەکەونە مەنهۆڵەکەوە و لەناودەچوون، خەڵکەک سکاڵایان بردووەتە لای شارەوانی سلێمانی و ئەوانیش هاتوون و سەرمەنهۆڵێکیان بۆ داناوە و کێشەکەیان چارەسەر کردووە.
شارەوانی سلێمانی دەڵێت، لەسەرداواکاری چەند ماڵێک لە ناحیەی گاپیڵۆن سەرى مەنهۆڵێکى قەبارە گەورەیان داناوەتەوە، کە لە ڕابردوودا چەند جارێک ئاژەڵ و پەلەوەرى تێکەوتبوو.
دەشڵێت، دواى پاککردنەوەى و چاککردنى مەنهۆڵەکە، هۆبەى هونەرى و ئامێرەکانى شارەوانى گاپیڵۆن سەرى مەنهۆڵەکەیان دروستکردووەتەوە و جێگیریان کردووە، ئەوەش لەپێناو پاراستنى ژیانى گیانداران و رێگریکردن لە هەر رووداوێکى نەخوازراو.