وەرزی فەرش شۆرین ده‌ستیپێكرد و بازاڕی غەسلەکان گەرمە
وەرزی فەرش شۆرین ده‌ستیپێكرد و بازاڕی غەسلەکان گەرمە
964+
ئاکام غەفور – سۆران
هەر پایز هات ئیتر خانمان دەستدەکەن بە ده‌رهێنانى كه‌لوپه‌ل و خاوێنکردنەوەی ناو ماڵه‌كانیان، شوشتنی فەرش یه‌كێكه له‌و كارانه‌ى خانمان ده‌یكه‌ن، به‌ڵام ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه نه‌خۆشیان فه‌رشی ماڵه‌كانیان ده‌شۆن و نه‌پیاوه‌كانیشیان ئه‌زیه‌ت ده‌ده‌ن فه‌رش له‌سه‌ربان هه‌ڵبخات.
ئێستا وه‌زرى گه‌رم بوونى بازاڕی غەسلەکانه له زۆربه‌ى ناوچه‌كانى هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام له ناحیه‌ى سرێشمه‌ى سه‌ر قه‌زاى خه‌لیفان به‌هۆى خواستێكى زۆر له شۆرینى فه‌رش پێویسته 15 رۆژ چاوه‌ڕێ بكه‌ى تاوه‌كو فه‌رشه‌كانت ده‌شۆرێن و بۆت ده‌گه‌یه‌ننه ماڵه‌وه.
کارزان فەرسەت، خاوەنی غەسلە لە سرێشمە، به 964ـى وت، رۆژانە نزیکەی 50 فەرش دەشۆن، ئێستا خەڵکێکی زۆر فەرش و کومبارەکانی دەشوات، بە جۆرێکە کردویانە بە نۆرە.
وتیشی “ئەگەر کەسێک بیەوێت فەرشەکانی بۆ بشۆین دەبێت نزیکەی 15 رۆژ چاوەڕێمان بکات”.
هەرچەندە پاییزان بۆ خاوه‌ن غه‌سله‌كان وەک جەژنە، بەڵام لەگەڵ ئەوەش ئەوان رەچاوی خراپی بارودۆخی ئابوری خەڵکیان کردوە، دەڵێت “هەر مەترێکی بە 750 دینار دەشۆین و داشکاندنمان کردوە بەهۆی نەهاتنی موچەوه”.
پێشتر خەڵکی لە ماڵەوە فەرش و موکێتیان دەشوشت و لەسەربان هەڵیانده‌خست، بەڵام چه‌ند ساڵێكه بەشی هەرە خێزانه‌كان فه‌رشه‌كانیان لە غەسلەکان دەشۆن و بێ ئه‌وه‌ى هیلاك و ماندووبن، بۆیان ده‌هێندرێته‌وه ناو ماڵه‌كانیان.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بەرەوە سەرما دەڕۆین و بازاڕی فەرش و کومبار گەرمە
ئەمساڵ باوی کومباری ئەوروپییە و بازاڕیش وەک ساڵانی پێشوو نییە