گەرما بەرزدەبێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکانیش باران دەبارێت
گەرمیان دەچێتەوە 36 پلەی سیلیزی
کەشەکە گەرمتر دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش باران دەبارێت
964+
شۆڕش قادری
گەرماکە وا بەئاسانی وازناهێنێت و ئەم دوو رۆژە جەوەکە کەمێک گەرمتر دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا پێشبینی دەکرێت، لە هەندێک لە ناوچە شاخاوییەکان باران ببارێ.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ پێنجشەممە 25.9.2025 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش، نیمچەهەور دەبێت ، پلەی گەرماش بەراورد بە دوێنێ کەمێک بەرزتر دەبێتەوە.
بۆ سبەی هەینیش، پلەی گەرما گۆڕانکاری ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێ و وەک ئەمڕۆ دەبێت، بەڵام ئەگەر هەیە لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری رۆژهەڵات بارانێکی کەم ببارێ و عەرز تەڕ بکات.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛
هەولێر: 34 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 32 پلەی سیلیزی
دهۆک: 32 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 33 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 30 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 33 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 36 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 31 پلەی سیلیزی
سۆران: 32 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 36 پلەی سیلیزی