خۆڵبارینی چڕیش دەبێت

گەرما تێپەڕی بە ئەمڕۆ و سبەیەوە تا 7 پلە دادەبەزێت

964+

ژێوار خدر

لەگەڵ دابەزینێکی بەرچاوی پلەکانی گەرما، ئەمڕۆ شەپۆلێکی خۆڵبارین روو لە چەندین ناوچەی هەرێمی کوردستان دەکات و کاریگەریی لەسەر مەودای بینین دروست دەکات

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت، بەڵام لە کاتەکانی پاشنیوەڕۆوە شەپۆلێکی تۆز و خۆڵ ناوچە جیاجیاکان دەگرێتەوە و چڕییەکەی بەتایبەتی لە سنووری پارێزگای سلێمانی، کەرکوک و ئیدارەکانی راپەڕین و گەرمیان زیاد دەکات.

خێرایی باش چالاک دەبێت و لە کاتەکانی ئێوارەدا زیاتر دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی مەودای بینین تا ئاستی کەمتر لە یەک کیلۆمەتر لە هەندێک ناوچەی باشووری هەرێم، هاوکات، پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ دوو تا چوار پلە دادەبەزن.

بۆ سبەی شەممە، پێشبینی دەکرێت کاریگەریی خۆڵبارینەکە تا کاتەکانی نیوەڕۆ بەردەوام بێت و دواتر کەشوهەوا سەقامگیر ببێتەوە، دابەزینی پلەکانی گەرماش بەردەوام دەبێت و بە نزیکەی دوو تا سێ پلەی دیکە نزم دەبنەوە.

نزمترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ

هەولێر : 37 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 37 پلەی سیلیزی

دهۆک: 35 پلەی سیلیزی

ئامێدی : 32 پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 36 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 37 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 36 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 38 پلەی سیلیزی

سۆران : 34 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 26 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 40 پلەی سیلیزی

پلەی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە

پلەی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە