"بۆ به‌كارهێنانى ئاشتیانه‌یه‌"

عێراق بەردی بناغەی یەكەم سیستەمی ئەتۆمی “نا كارا”ـى دانا

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

عێراق به‌ردى بناغه‌ى یه‌كه‌مین سیستمى ئه‌تۆمى دانا، سەرۆكی دەستەی وزەی ئەتۆم كه‌ هاوكات وه‌زیرى خوێندنى باڵاى عێراقه‌ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆرى نوێنەری نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەكان و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و سەرۆكی زانكۆكانی عێراق، ئه‌م كاره‌ى كرد و ده‌ڵێت، ئه‌تۆمه‌كه‌ ناكارایه‌.

ئاژانسی هه‌واڵى عێراق بڵاویكرده‌وه‌، ئەمڕۆ چوارشەممە، نەعیم عەبود وەزیری خوێندنی باڵا رایگه‌یاندووه‌، دانانى سیستمه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ “ژێر رەخنەگرانەیه‌ (نا كارایه‌) و بۆ تاقیگە ناوەندییەكانی وه‌زاره‌ته‌كه‌مانه‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، ئەمڕۆ لە ساتێكی مێژووییدان كە تێیدا هەوڵ و دەستكەوتە هەمەلایەنەكانی وەزارەته‌كه‌یان لەسەر بنەمای بەرنامەی گەورە و زانستی خێراتر كردووە، ئەمەش وایان لێدەكات كاریگەرییان لەسەر شانۆی جیهانی هەبێت و كێبڕكێ و كارلێك بكەن.

وتیشی “ئەمڕۆ بەردی بناغەی ئه‌م سیستەمه‌ دادەنێین، بە دەستپێكردنی ئەم رێبازە ستراتیژییە، بناغەیەك دروست ده‌بێت بۆ ئایندەیەكی زانستی ئومێدبەخش، كە رێگا خۆشدەكات بۆ بەكارهێنانی ئاشتیانەی وزەی ئەتۆمی، لە بوارە جیاجیاكاندا”.

ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم رێککەوتن

ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم رێککەوتن

عێراق تەنیا یەک هەنگاو لە وەڵامێکی ئەتۆمیی ئیسرائیلەو...

عێراق تەنیا یەک هەنگاو لە وەڵامێکی ئەتۆمیی ئیسرائیلەوە دوور بوو