تایبهتمهندییهكى نوێیه و ژیری دهستكرد پشتیوانى دهكات
تهمهن خوار 18 ساڵهكان درۆ لهگهڵ ئینستاگرام بكهن وهزعیان باش نابێت
964+
فهرهاد حهسهن
ئینستاگرام، لهرێگهى تایبهتمهندییهكى نوێیهوه، دەستیکرد بە بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد بۆ ئاشکراکردنی ئەو بەکارهێنەرانەی کە تەمەنیان لە 18 ساڵ کەمترە و زانیاری نادروستیان لەسەر تەمەنیان خستوەتەڕوو، تایبەتمەندییەكە راستەوخۆ ئەو كەسانە دەیگوازێتەوە بۆ وەشانی تایبەتی تەپڵیکەیشنەکە کە بۆ هەرزەکارانە.
رۆژنامەی “دەیلی مەیل”ـی بریتانی بڵاویکردەوە، تایبەتمەندییەكهی ئینستاگرام رۆژی دووشەممەوە لە چەندین وڵاتی وەکو بریتانیا، کەنەدا و ئوسترالیا خستوەتەگەڕ، بۆ دڵنیابونەوە لە پابەندبوونی هەرزەکاران بە یاساکان.
تایبەتمەندییەکە ژیریی دەستکرد پشتیوانی دەکات، کار لەسەر دیاریکردنی ئەو بەکارهێنەرانە دەکات کە درۆ لەبارەی تەمەنیانەوە دەکەن، بۆ خۆدزینەوە لەو سنوردارکردنانەی کە ئەپڵیکەیشنەکە بەسەر هەرزەکارانیدا دەسەپێنێت.
شێوەی رووخسار و وێنەکان شیکار دەکات، بۆ دیاریکردنی ئەوەی کە ئایا بەکارهێنەرەکە زانیاری هەڵەی لەسەر تەمەنی خستوەتەڕوو یاخود نا. ئەگەر سیستەمەکە دەریخست کە بەکارهێنەرەکە لە تەمەنی یاسایی بچوکترە، ئەوا بە شێوەیەکی خۆکارانە دەیگوازێتەوە بۆ وەشانی تایبەتی تەپڵیکەیشنەکە کە بۆ هەرزەکاران داڕێژراوە، دواتر ئەپڵیکەیشنەکە ئاگاداریەک بۆ بەکارهێنەرەکە دەنێرێت بۆ ئاگادارکردنەوەی لە گۆڕینی رێکخستنەکانی، بەکارهێنەرانیش دەتوانن بە ناردنی وێنەیەکی سێلفی بۆ پشکنین لە رێگەی تەکنەلۆژیای ناسینەوەی رووخسارەوە، یان بە ناردنی کۆپییەک لە ناسنامەیان، لە رێگەی تەپڵیکەیشنەکەوە تانە لە بڕیارەكه بدەن.