هەردی سەلامی لە کورتە فیلمێکدا باس لە شەڕی براکوژی دەکات

“مانگ و زیندان” نمایش دەکرێت

964+
چاوان خەلیل

نوێترین کورتە فیلمی هونەرمەند هەردی سەلامی بە ناوی “مانگ و زیندان” کە لە نووسینی شوان عەتوفە، باس لە کەشوهەوای شەڕی براکوژیی ساڵی 1994 دەکات و بەمزووانە لە فێستیڤاڵەکاندا نمایش دەکرێت.
دیار بەگ، دەرهێنەری کورتە فیلمی “مانگ و زیندان” بە 964ـی وت، “فیلمەکە کە لە سیناریۆی شوان عەتوفە، چیرۆکی ژنێک دەگێڕێتەوە کە لە سەردەمی شەڕی براکوژیی ساڵی 1994دا دەبێتە قوربانیی قسە و قسەڵۆکی خەڵک و ئاژاوەگێڕی.”
وتیشی، “هونەرمەندان هەردی سەلامی، داستان کاکە ڕەش، قادر جەلال و جەبار مەحمود رۆڵی سەرەکی لە کورتە فیلمەکدا دەگێڕن”
“بەرهەمی “میترۆنۆم پرۆدەکشن”ـە و ماوەکەی 13 خولەکە، کاری وێنەگرتنی لە ماوەی چوار رۆژدا لە سلێمانی بۆ کراوە.” دیار بەگ وای وت.
ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارە بەمزووانە فیلمەکە لە فێستیڤاڵە کوردی و جیهانییەکاندا نمایش بکرێت.

دوای 10 ساڵ هەردی سەلامی گەڕایەوە شانۆ

دوای 10 ساڵ هەردی سەلامی گەڕایەوە شانۆ