ئاگادار بن كامێراكه گه‌ڕۆكه
كامێراى چاودێری له رێگاى نێوان شێخان بۆ لالش داده‌ندرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هاتوچۆى قه‌زاى شێخان كامێرایه‌كی چاودێری گه‌ڕۆك له‌سه‌ر رێگایه‌كى گشتى په‌رستگاى لالش داده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ى شۆفێران به ئاسایی هاتوچۆى خۆیان بكه‌ن و دووربن له‌هه‌ر رووداوێكی نه‌خوازراو.
كامێراكه له رێگاى سه‌ره‌كى نێوان شێخان بۆ لالش له سێڕیانى (نه‌هدار) به‌شێوه‌ى گه‌ڕۆك له‌ناو ئۆتۆمبێله هاتوچۆ داده‌ندرێت.
هاتوچۆ ده‌ڵێت، رۆژى 28.9.2025 ده‌ست به دانانى كامێراكه له‌و شوێنه ده‌كرێت و ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ى بۆ خێرایی ئۆتۆمبێل له‌لایه‌ن كامێراكهوه تۆمار ده‌كرێن، بریتییه له 80 كیلۆمه‌تر بۆ ئۆتۆمبێلى بچووك و 60 كیلۆمه‌تریش بۆ ئۆتۆمبێله گه‌وره.