ساڵی 2014 لەگەڵ دوو پاسەوانی کوژران

بڕیاری لەسێدارەدان بۆ بکوژی دادوەرەکەی کەرکوک دەرچوو

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

لە دوایین دانیشتنی دادگا، بڕیاری لەسێدارەدان بۆ بکوژی دادوەرەکەی کەرکوک و دوو پاسەوانیی، دەرچوو کە ساڵی 2014 کوژران.

سەرچاوەیەک لە دادگای کەرکوک کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکات بە 964ـی وت، “دوای چەندین دانیشتن لە سەر دۆسیەی تیرۆر کردنی دادوەر عیدان حەسەن کە دەکاتە جێگری پێشووی سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرکوک و دوو پاسەوانی، ئەمڕۆ سێشەممە 23.9.2025 دادوەر بە بڕیاری ژمارە 13ـی ساڵی 2005ـی تیرۆر، بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ بکوژی ئەو سێ کەسە دەرکرد”.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کوشتنی ئەو سێ کەسەدا، چەند چەکدارێکی دیکەی داعش بەشداربوونە، بەڵام هێشتا دادگایی نەکراون.

دادوەر عیدان حەسەن خەڵکی گوندی شمێت لە ناحیەی زاب سەر بە قەزای حەویجە بوو، یەکێک بوو لە جێگرە یەدەکەکانی سەرۆکی دادگای کەرکوک، لەبەر ئەوەی ماڵی لە سنووری قەزای حەویجە بوو، هەندێک جار سەرۆکایەتی دادگاکانی حەویجە و ریازی دەکرد، ساڵی 2014 لەگەڵ دوو لە پاسەوانەکانی لە کەرکوک کوژران.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

لە کەرکوک ژنێک بە دەستی براکەی کوژرا

لە کەرکوک ژنێک بە دەستی براکەی کوژرا