بچن دەرمان وەربگرن

ئاگادارییەک لە نەخۆشخانەى رزگارییەوە: بۆ نەخۆشانى بۆرى هەناسە و سییەکان

964+

وریا فەتاح

بەشى نەخۆشییەکانى هەناسە لە نەخۆشخانەى رزگارى، ئاگادارى نەخۆشانى بۆرى هەناسە و سییەکان دەکاتەوە کە لە ئێستادا دەرمانی نەخۆشی بە ریشاڵبوونی سییەکان بەردەستە.

وەک لە ئاگادارییەکەدا هاتووە، ئەو دەرمانە لە رێگای لیژنەیەکی تایبەت کە پێکهاتووە لە پسپۆڕانی تیشک و پسپۆڕی نەخۆشییەکانی جومگە و رۆماتیزم و بەسەرپەرشتی پزیشکانی پسپۆڕی هەناسە، دوای هەڵسەنگاندن و ئەنجامدانی چەند پشکنینێک بڕیار دەدەن لەسەر شیاوبوونی نەخۆشەکە بۆ وەرگرتنی ئەو دەرمانە.

داواش دەکات، ئەو کەسانەی نەخۆشی بەڕیشاڵبوونی سییەکانیان هەیە دەتوانن لە ئێستا سەرەدانی بەشی هەناسە بکەن  و دەرمان وەربگرن.

نەخۆشخانەى رزگارى هەولێر بۆ هاوڵاتیان: مەیەنە دەرەوە

نەخۆشخانەى رزگارى هەولێر بۆ هاوڵاتیان: مەیەنە دەرەوە