ئەمریكا  لەکوردستان و عێراقەوە گەنجی دەوێت

میدیازان- كوردستان ئەحمەد- هەولێر

 باڵوێزخانەی ئەمریكا لە عێراق هەلی خوێندن لە چوار چێوەی پڕۆگرامی (مێپی)رادەگەیەنێت بۆ گەنجانی كوردستان و عێراق.

بەپێی راگەیەنراوێك کە لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوكی كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان هەیە، دەڵێت:” ئەمریكا بۆ جاری دووەم پرۆگرامی مێپێ بۆ خوێندن لە ئەمریكا رادەگەیەنێت و داوا لە قوتابیان دەكات پرۆگرامەكە پڕبكەنەوە.

“ئەمریكا لە فەیسبووكەوە بەدوای خەڵكدا دەگەڕێت “

پرۆگرامەكە ئەو قوتابیانە دەگرێتەوە كە تەمەنیان لە نێوان ٢٠ بۆ ٢٤ ساڵیدایە و دەرچووی زانكۆكانی كوردستان وعێراقن و درێژكردنەوەكە تا ١٩ی كانونی دووەمی ئەم مانگەدەبێت.

مێپێ پڕۆگرامێكی جیهانی ئەمریكییە بۆخوێندنە لە وڵاتی ئەمریكا و لەسەرتاسەری جیهانەوە قوتابیان دەتوانن پڕۆگرامەكە لە رێگەی لینكێكەوە پڕبكەنەوە وببن بە بەشێك لە خوێندن لە ئەمریكا 

ئەم بەستەرە بۆ پڕكردنەوە بەكار بهێنن
 https://mepi.state.gov/leadership/faqs