هاوڵاتییه‌ك زه‌وی ته‌رخانكرد
دواى وشكبوونى بیره‌كه‌ى گوندی به‌رده‌سپی له بێئاوى رزگاركرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى ماوه‌یه‌ك له وشكبوونى بیره ئاوه‌كه‌یان، هاوڵاتیانى گوندى به‌رده‌سپی له‌سنوورى ناحیه‌ى سێگردكان بیرێكی نوێیان بۆ لێدرا و له بێئاوى رزگاركران.
بەکر فەیسەڵ، بەڕێوەبەری ناحیەى سێگردكان، به 964ـى وت، به‌هۆى وشكه‌ساڵییه‌وه ماوه‌یه‌ك بوو دانیشتوانی ئه‌م گونده رووبه‌ڕووى كێشه‌و گرفتى كه‌مئاوى ببونه‌وه، به‌ڵام به‌هۆى لێدانى بیرێكی نوێوه كۆتایی به كێشه‌كه‌یان هات.
وتیشی “له‌ماوه‌ى وه‌رزى هاویندا ئه‌م گونده گرفتى كه‌مئاویان بۆ دروستبوو، ناچار به‌هه‌رشێوه‌یه‌ك بێت ئیداره‌مان دان تاوه‌كو ئه‌م بیره‌یان بۆ دروستكرا”.
بیره نوێیه‌كه به‌شێوه‌ى سەتحی دروستکراوه، له‌ته‌نیشته‌كه‌ى ستاندو خەزانێکی گەورەی 60 مکەعەبى بۆ دروستكاوه بۆ دابه‌شكردنى ئاوی خواردنەوە به‌سه‌ر هاوڵاتیانى گونده‌كه كه له 37 ماڵ پێكدێن.
به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه سوپاسی هاوڵاتى مام ئەنوەر کەسایەتی و دانیشتوی گونده‌كه‌ى كرد كه زه‌وى بۆ شوێنى لێدانى بیره‌كه دابینكردووه.