سەردانی موحسین مەندەلاوی بۆ لای نێچیرڤان بارزانی - وێنە: سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
"لە بەرژەوەندی وڵاتە"
چارەسەری کێشەکان و رێککەوتن، مەندەلاوی سەردانی نێچیرڤان بارزانی کرد
964+
ئەحمەد مستەفا
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، دیداری لەگەڵ موحسن مه‌نده‌لاوى، جێگرى يه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق هەبوو، ئەوان باسی کێشەکانی هەولێر و بەغدا، موچە، هەڵبژاردن و هاوکاری پێکهاتەکان کردووەتەوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى عێراق، به‌تايبه‌تى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و رێككه‌وتنه‌كان كردووه‌تەوە، كه له به‌رژه‌وه‌نديى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات و پێشكه‌وتنيدايه.
ئەمانەی دیکەش لە کۆبوونەوەکە روویداوە؛
– نێچيرڤان بارزانى سوپاسى هه‌موو ئه‌و كه‌سايه‌تى و لايه‌نانه‌ى كردووە، كه كار بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها پشتيوانيى خۆى بۆ هه‌وڵه‌كان و لێكگه‌يشتنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فيدراڵ ده‌رباره‌ى پرسى شايسته داراييیه‌كان و موچه‌ى موچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان، دووپات كرده‌وه.
-هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و باسيان له ئاماده‌كارييه‌كان كرد. له‌مباره‌يه‌وه هه‌ردوولا بره‌ودانيان به پرۆسه‌ى ديموكراسى به پێويست و گرنگ بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات له قه‌ڵه‌م دا.
-گرنگيى كارى هاوبه‌ش و هاريكاريى نێوان پێكهاته و لايه‌نه سياسييه‌كانى وڵات و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.