به‌شێوه‌ى مه‌یدانى چاویان له‌سه‌ر كاندید و قه‌واره‌كان ده‌بێت
کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن 1079 تیمی چاودێریکردنی سەرپێچییه‌كانى دامەزراندووە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ئاشكاى كرد كه بۆ چاودێریكردنى پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، زیاتر لە هەزار تیمی چاودێریکردنیان بۆ سەرپێچییه‌كان دامەزراندووە و تیمه‌كانیش هه‌موویان به‌شێوه‌یه‌كی كاره‌كانیان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
بڕیارە رۆژى 11.11.2025 هەڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بەڕێوەبچێت.
كارى دیاریكراوى تیمه‌كان، چاودێریکردنی بانگەشەی کاندیدەکان و بەدواداچوون بۆ سەرپێچییەکانیان.
نیبراس ئەبو سودە، یاریدەدەری وتەبێژی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، سەبارەت بە ئامادەكارییەكانیان بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن، به رۆژنامه‌ى سه‌باحى راگیه‌اند، “هەزار و 79 تیمی مەیدانمیان بۆ چاودێریكردنی پڕۆسەی هەڵبژاردن پێكهێناوە بە مەبەستی چاودێریکردنی بانگەشەی کاندیدەکان و بەدواداچوون بۆ سەرپێچییەکان”.
کۆمسیۆن میکانیزمێکی گونجاو دەگرێتەبەر بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ سەرپێچییەکان، سەرەتا هۆشدارییەک دەداتە کاندید یاخود قەوارەكان، هەروەها ماوەیەکی کورتیش دیاریدەکات، بۆ چارەسەرکردنی سەرپێچییەکان، ئەگەر پابەند نەبوون ئەوا سزای دارایی دەدرێن.
باسی لەوەشكرد، رەنگە سزاکان بەرزببنەوە بۆ دوو هێندەکردنی سزاکە و تەنانەت لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی سەرپێچیکردندا کاندیدەکە رەنگە لە مافی خۆپاڵاوتنیش بێبەش بکرێت.