170 خوێندکار وەردەگرێت

کۆلێژی کۆمپیوتەر و ئینفۆڕماتیکس لە زانکۆی سەڵاحەدین کرایەوە

964+

شۆڕش قادری

زانکۆی سەڵاحەدین کۆلێژێکی نوێی بە ناوی کۆلێژی کۆمپیوتەر و ئینفۆڕماتیکس کردەوە و بەوەش ژمارەی کۆلێژەکانی بوو بە 17 کۆلێژ.

زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێری پایتەخت لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە 21.9.2025 کۆلێژی کۆمپیوتەر و ئینفۆڕماتیکس کراوەتەوە کە لە سێ بەش پێکدێت و بۆ ئەمساڵ دەرچووانی پۆلی 12 دەتوانن داواکاری لە رێگای زانکۆلاین بۆ وەرگیران لەو کۆلێژە پێشکەش بکەن.

بەشەکان بریتین لە، تەکنەلۆجیای زانیاری، زانستی کۆمپیوتەر، ژیری دەستکرد.

ئەم کۆلێژە نوێیەی زانکۆی سەڵاحەدین بۆ ئەمساڵی خوێندنی، پلانی وەرگرتنی 170 خوێندکاری هەیە بە هەموو بەشەکانی زانکۆلاین و پارالێل، بەوەش ژمارەی کۆلێژەکانی زانکۆی سەڵاحەدین بوو بە 17 کۆلێژ.

زانکۆی سەڵاحەدین بەشى

زانکۆی سەڵاحەدین بەشى "وتارخوێنی و راگەیاندنی ئایینی" له‌ كۆلێژى زانسته‌ ئیسلامییه‌كان كرده‌وه‌

زانکۆی سەڵاحەدین بڕیاری نوێی دەركرد

زانکۆی سەڵاحەدین بڕیاری نوێی دەركرد