زیاتر له 200 ده‌ستگیركراوى لاله‌زار گواستراونه‌ته‌وه كانى گۆمه
ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ لاهور و پۆڵاد شێخ جه‌نگیان بینیوه و ده‌ڵێت ته‌ندروستى و شوێنى مانه‌وه‌یان باشه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ سه‌ردانى ده‌ستگیركراوانى رووداوه‌كه‌ى لاله‌زاریان كردووه هره‌یه‌ك له لاهور شێخ جه‌نگ و پۆڵادی برایان بینیوه و دۆخى ته‌ندروستى و شوێنى مانه‌وه‌یان باشه، ده‌شڵێت، زیاتر له 200 ده‌ستگیركراوى رووداوه‌كه‌یان گواستووته‌وه گرتووخانه‌ى كانى گۆمه.
به‌پێی راگیه‌ندراوێكى ده‌سته‌كه، ئه‌مڕۆ یەکشەممە 21.9.2025 شاندێکی باڵایان بە سەرۆکایەتی دکتۆرە مونا یاقۆ سەرۆکی دەستە سەردانی گرتوخانەی کانی گۆمەیان کرد لەشاری سلێمانی و ئوتێلی لالەزاریان کرد.
شاندەکه بەجیا سەردانی هەریەک لە لاهور شێخ جه‌نگی و پۆڵاد شێخ جەنگیان کرد کە هەریەکەیان بەتەنیا لە ژوورێک زیندانین، دواتر سەردانی زیندانیانی تری شەڕەکەی لالەزاریان کرد.
تیمی دەستە بەدواداچونیان بۆ رەوشی تەندروستی و شوێنی مانەوەی زیندانیان بەگشتی كردووه و تەندروستی سەرجەم زیندانیان باشە و کەسوکاریان سەردانیان دەکەن و ئەوانەی داوای پارێزەریان کردووە بۆیان دابینکراوە و ئەوەی داوای نەکردووە بە ئارەزووی خۆی رەتی کردۆتەوە و هەروەها رێگە بە ته‌له‌فۆنکردنیش دراوە بۆیان بە کەسوکاریان.
باس له‌وه‌ش ده‌كات، ئەو زیندانیانەی لە رووداوەکانی لالەزار دەستگیرکرابوون کە پێشتر لە دژەتیرۆر بوون گوازراونەتەوە بۆ زیندانی ئاسایشی کانی گۆمە کە ژمارەیان ئێستا زیاترە لە 200 زیندانی .
لەدوای رووداوەکانی شەڕی لالەزارەوە تاوه‌كو ئێستا کەیسەکان یەکلانەکراوەتەوە بۆیە زیندانیان داوای یەکلاییکردنەوەی و جیاکردنەوەی کەیسەکانیان دەکەن بە رێگای دادگا و لە کاتێکی دیاریکراودا.