بازرگانانی هەولێر دەرفەتیان هەیە بەشداربن

پێشانگای ئاژەڵداری و خانووی پلاستیكی لە توركیا دەكرێتەوە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

پێشانگایەكی نێودەوڵەتی بۆ کشتوکاڵ و ئاژەڵداری و خانووی پلاستیكی لە توركیا دەكرێتەوە، بازرگانانی هەولێر هەلی ئەوەیان بۆ رەخساوە بەشداریی بكەن.

كامەران محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر، ئەمڕۆ یەكشەممە بە 964ی راگەیاند، پێشانگەكە بۆ چەند بوارێكی پەیوەستە بەیەكەوە، وەك كشتوكاڵ، ئاژەڵداری، شیرەمەنی، نەمام، خانووی پلاستیکی و تۆوی بەرهەمەكان، كە لە ماوەی نێوان 8 تا 11.10.2025 لە شاری بۆڕسە لە وڵاتی تورکیا دەکرێتەوە.

وتیشی، پێشانگاكە بۆ بازرگان و خاوەنكارانی هەولێر دەرفەتێكی باشە، بە تایبەتی ئەوانەی لەو بوارانەی دیاریكراوە، كار دەكەن و دەتوانن سوودی لێوەربگرن.

“بازرگانان و خاوەنكارانی هەولێر، بۆ زانیاری زیاتر و بەشداریکردن، سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر – بەشی پەیوەندیەکان بکەن و لەوێ ئاسانكارییان بۆ دەكرێت”، كامەران محەمەد وای وت.

هەروەها ئەوەش باس كرد، كە رێکخەری پێشانگاكە بەشێك لە تێچووی گەشت و مانەوە، تایبەت بە کڕیارانی بەشداربووی پێشانگاکە لە ئەستۆ دەگرێت، دواكاتیش بۆ پێشکەشکردنی داواكاری 25ی ئەم مانگەیە.

بەڕێوەچوونی ئەو پێشانگەیە دوای ئەوە دێت، بڕیارە پێشانگای دیمەن و سەوزاییش  لە ماوەی نێوان 8  تا 11.10.2025 لە ئیستەنبۆڵ بكرێتەوە و بۆ ئەوێش بازرگانانی هەولێر دەتوانن بەشداربن.

ژووری بازرگانیی هەولێر داشكان بۆ قەرزی ئەندامەكانی دە...

ژووری بازرگانیی هەولێر داشكان بۆ قەرزی ئەندامەكانی دەكات