بەڕێوەبەری پەروەردەی ناوەندی هەولێر:

“بەڵێننامە بە شۆفێری پاس و تەكسییەكان پڕ دەكرێتەوە و چاودێریی دەكرێن”

964+

عەبدولعەزیز خالند

بەڕێوەبەری پەروەردەی ناوەندی هەولێر دەڵێت، بەڵێننامە بە شۆفێری پاس و تەكسییەكان پڕ دەكرێتەوە، لە هەندێ هێڵێیشدا كامێرای چاودێری لە ناو پاسەكان دادەنرێت.

دلێر عەبدوڵا ئەمڕۆ یەكشەممە 21.9.2025 لەگەڵ كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان بۆ وەرزی نوێی خوێندن، بە 964ی راگەیاند، 193 هەزار قوتابی لە سنووری پەروەردەی ناوەندی هەولێر ئەمڕۆ دەستیان بە خوێندن كرد بۆ وەرزی نوێ، كە بەسەر 401 قوتابخانە دابەشكراون.

وتیشی، وەزارەت پەروەردە سەرجەم پێداویستییەكانی خوێندنی دابین كردووە، پرۆسەی نۆژەنكردنەوەی قوتابخانەكانیش بەردەوامە و هیچ قوتابخانەیەك نییە لە هەولێر بەهۆی كۆنی و كەموكوڕییەوە خوێندنی تێدا نەكرێ.

سەبارەت بە هاتوچۆی قوتابیان و كێشەی پاس و تەكسییەكان، دلێر عەبدوڵا وتی، لیژنەی تایبەت بە پەروەردەی ناوەندی هەولێر بۆ ئەم مەبەستە هەیە و نوێنەری قایمقامیەتیشی تێدایە، بەڵێننامە بە شۆفێری پاس و تەكسییەكان پڕ دەكرێتەوە، لە هەندێ هێڵیشدا كامێرای چاودێری لە ناو پاسەكان دادەنرێت.

“ئیجرائاتان لەگەڵ ئەو شۆفێرانەش كراوە ئەگەر لاسارییان كردبێت”، بەڕێوەبەری پەروەردەی ناوەندی هەولێر وای وت.گ

ئەمڕۆ لە قوتابخانەی ئەیوبییە لە گەڕەكی تەیراوەی هەولێر، زەنگی وەرزی نوێی خوێندن بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر لێدرا.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

ساڵڕۆژى ئیدارەى زاخۆ و زەنگى ساڵى نوێى خوێندن تێکەڵاوى...

ساڵڕۆژى ئیدارەى زاخۆ و زەنگى ساڵى نوێى خوێندن تێکەڵاوى یەکترى بوون