"کەمینەین"
خوێندنى کوردى لە خورماتوو پەراوێز خراوە
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
هاوشێوەى هەرێمى کوردستان، لە قەزاى خورماتووش زەنگى ساڵى نوێى خوێندن لێدرا، بەڵام هەر لەمڕۆوە کێشە و گرفتەکانى بەردەم خوێندنى کوردى لەو قەزایە سەرهەڵدەدات
ئەحمەد رەمەزان، سەرپەرشتیاری پەروەردەی کوردی لە خورماتوو بە 964ـی وت،”ساڵانە داواکاری زۆر ئاڕاستەی پەروەردەی گشتی هەرێم و بەغدا دەکەین و گوێمان لێ ناگیرێت، تادێت کێشەکانیشمان کەڵەکەتر دەبن، بۆیە ئەگەر لەهەرێمی کوردستان مامۆستایان تاکە کێشەیان موچەبێت، لێرە چەند هێندەیە، لەوانەش کێشەی نەبونی بینای خوێندنگاو کەمی پۆل و زۆری قوتابی کە بەجۆرێکە نزیکەی 50 قوتابی لەپۆلیکدا دەخوێنن”.
وەک ئەوەى باسى دەکات، بەهۆى زۆرى قوتابى و کەمى قوتابخانە، خوێندن لە بەشى زۆرى قوتابخانەکان سێ دەوامییە.
ئەحمەد رەمەزان روونیشى کردەوە، خوێندنى کوردى لە خورماتوو بەبێ دەستگیرۆیى هەرێمى کوردى بەرەوپێش ناچێت، وەک دەشڵێت: بەبێ موچەش دەوام دەکەین و بایکۆتمان نەکردووە، چونکە لێرە دۆخەکە جیاوازە و لەناو خوێندنى پارێزگاى سەڵاحەدین کەمینەین.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح