قوتابی - فۆتۆ 964
لە عێراق
بە بەشداریی 12 ملیۆن قوتابی خوێندنی وەرزی نوێ دەستیپێكرد
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئەمڕۆ یەکشەممە، ساڵی نوێی خوێندن بە بەشداری زیاتر لە 12 ملیۆن قوتابی لە سەرجەم ئاستەکانی خوێندن لە عێراق دەستیپێکرد.
هەر قوتابییە و بە جانتای شانییەوە و بە رێكپۆشی بەرەو قوتابخانەکانیان رۆیشتن و كاتژمێر 8:00ی ئەمڕۆ یەكشەممە 21.9.2025 وەرزی نوێی خوێندن دەستیپێكرد.
وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند، دەستپێکردنی ساڵی خوێندن لەکاتێکدایە پلان و بەرنامەکان بە ئامانجی باشترکردنی ژینگەی خوێندن و دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانە.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، ستافی وانەوتنەوە و کارگێڕی، ئامادەکارییەکانیان بۆ ساڵی نوێ تەواوکردووە.
هاوكات لە هەرێمی كوردستان یەك ملیۆن و 800 هەزار قوتابی روویان لە قوتابخانەكان كرد و سەرەڕای نەبوونی مامۆستایان و فەرمانبەران، بەڵام دەرگای قوتابخانەكان كرانەوە.
هەروەها 143 هەزار قوتابی بۆ یەكەمجارە لە خوێندن ناونووس كراون و لە پۆلی یەكەمەوە بەشدار دەبن.