خوێندنی پەروەردەی گشتگیر
ئەمساڵ بە شێوەی تاقیکاری لە دوو قوتابخانەی هەولێر و سێ قوتابخانە بەغدا جێبەجێ ده‌کرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له دوو قوتابخانه له هه‌ولێر و سێ قوتابخانه‌ش له به‌غدا، خوێندنی پەروەردەی گشتگیر، وه‌كو وێندنێكی تایبه‌تمه‌ند جێبه‌جێده‌كرێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له هه‌رێمی كوردستان راهێنانى ئه‌م خوێندنه به تیمه په‌روه‌رده‌ییه‌كان ده‌كرێت.
مۆدێلی پەروەردەی گشتگیر، ژینگەیەکی فێرکاریه بۆ خوێندن کە هەموو خوێندکاران، به‌تایبه‌تیش ئەوانەی کە خاوەن پێداویستی تایبەتن، له مۆدێله پشتگیری دەکرێن و سیستمێكە لەگەڵ خوێندکاران دەگونجێت، نەک خوێندکاران خۆیان لەگەڵ سیستەمەکەدا بگونجێنن.
رێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەشدارى لە را‌هێنانی پەروەردەی گشتگیر كرد، کە لەلایەن رێکخراوی منداڵپارێزی جیهانی بەهاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە رێکخرابوو.
رێكخراوه‌كه ده‌ڵێت، لەماوەی را‌هێنانەکەدا بەشداربوان ئاشناکران بە بنەماکانی پەروەردەی گشتگیر و دروستکردنی تیمی پەروەردەیی گشتگیر لەناو قوتابخانەکاندا بۆ هێنانەكایەی پەروەردەی گشتگیر لە هەموو كوردستان بە شێركردنی ئەزموونی ریكخراوی كەمئەندامان لەگەڵیاندا.
ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، بۆ ئەمساڵی خوێندن بڕیارە مۆدێلی پەروەردەی گشتگیر بە شێوەی تاقیکاری لە دوو قوتابخانەی شاری هەولێر و سێ قوتابخانە لە بەغداد جێبەجێبکرێت و لەئەگەری سەرکەوتنی لە داهاتودا لە تەواوی هەرێمی کوردستان و عێراقدا جێبەجێ دەکرێت.