یارییەکان دووبارە دەکەن

سکوید گەیم گەیشتە گەرمیان

964+

میلاد جەلال_گەرمیان

چەند گەنجێک لە فێستیڤاڵی مارینای کەلار، یاريە بەناوبانگەکەی زنجیرەی سکوید گەیمیان داناوە و ھاوڵاتیانیش دێن یاریەکە تاقیدەکەنەوە و خەڵات دەبەنەوە.

ئەنەس بەرزان،ی ەکێکە لەو گەنجانەیە کە جلوبەرگى ئەو کەسانەى لەبەرە کە بەشدارى زنجیرەکەى کردووە، بە 964ى وت،”ئەوانەی کە دێن ئەم یاریە تاقیدەکەنەوە زنجیرەی سکوید گەیمی بینیوە و حەزی لێیە یاری روشاندنەکە بە دەرزی تاقیبکاتەوە”.

“بە شەکر نەخشەکان دروست دەکەین و چەند جۆرێکن و ئەوانەی یاریەکە تاقیدەکەنەوە بە شانسی خۆیان نەخشێکیان بۆدەردەچێت و دەبێت لەماوەی پێنج خولەک نەخشەکە ھەڵکۆڵن بە درزی”،ئەنەس بەرزان وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەوانەی یاریەکە دەبەنەوە خەڵاتیان پێدەدەن و ژمارەیەکى زۆریش لە بەشداربوان خەڵاتیان بردووەتەوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ئەو کەسەی ویستی لە سلێمانی سکوید گەیم ئەنجام بدات لەلا...

ئەو کەسەی ویستی لە سلێمانی سکوید گەیم ئەنجام بدات لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکرا