بەیانی دەرگای قوتابخانەكان دەكرێتەوە
قڕتاسیه‌یه‌كی هه‌ولێر وه‌زعى خراپه و ده‌ڵێت زیاتر له 75% نه‌هاتوون پێداویستى قوتابخانه بكڕن
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
سبه‌ینێ، ده‌رگاى قوتابخانه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێنه‌وه، به‌ڵام به‌هۆى خراپی دۆخى دارایی خێزانه‌كان نه‌یانتوانیوه تاوه‌كو ئێستا پێاویستییه‌كانى خوێندن بۆ قوتابیان بكڕدرێت.
دیار عه‌زیز خاوه‌نى په‌ڕاوگه‌یه‌كی فرۆشتنى پێداویستى خوێنمدنه به 964 وت، ئه‌مساڵ جیاوازی زۆرە لەگەڵ ساڵانی رابردوو و نەبوونی مووچە وایكردووه بازاڕی فرۆشیان خراپ بێت.
وتیشی “ماوەی 46 ساڵە ئەم كارە ده‌كه‌م بازارٍی ئه‌مساڵمان زۆر خراپە زیاتر له 75% خه‌ڵك نه‌هاتووه بۆ شت كڕین”.
ئاماژه‌ى به‌وشه‌كرد، خەڵك هاتووه‌ته لایان توانى كڕینى پێداویستیه‌كانى نه‌بووه و ئه‌وان هاوكاریان كردووه، ده‌شڵێت “خه‌ڵك هه‌بووه نه‌یتوانیوه پێداویستییه‌كانى خوێندن بۆ هەموو منداڵەكانی بكڕێت”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن